بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە ڕۆژی سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری کۆ بووەتەوە".
ئاماژە بەوەش کراوە "ڕاویژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە کە هاوکاری و یارمەتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەر کراوە. "
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵی بێوچانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و وتیشی: بەردەوامیی پاڵپشتیە سەربازییەکانی هاوپەیمانان هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمی و سەربازی سەردەمیانە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment