سه‌در و عه‌بادی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ئیتیفاق ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ناوه‌ندی بڕیاردانی حیزبی "الاستقامه‌ الوطنی" نزیک له‌ ڕه‌وتی سه‌در باس له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان سه‌در و عه‌بادی ده‌کات بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ڕشک به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سائیروون و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نیشتمانی ڕێککه‌وتوون که‌ تێکڕای ئیتنیک و حیزبه‌کانی عێراق له‌خۆ بگرێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: سه‌در و عه‌بادی ڕێککه‌وتوون که‌ ده‌بێ ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی عێراق تیکنۆکرات بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14471

Your Comment

You are replying to: .
captcha