کاردانەوەی حەشدی شەعبی بۆ کردنە ئامانجی  سەنگەرەکانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناحیه‌ی پردێ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی باڵای حەشدی شەعبی کاردانەوەی هەمبەر ڕووداوی  ئاراسته‌ کردنی سێ مووشەک بۆ سەر سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگە له‌ ناحیه‌ی پردێ نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حسێنی، وته‌بێژی میحوه‌ری باکووری حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ زانیارییێکیان له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌کانه‌ نیه‌ که‌ ئاراسته‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ کراون له‌ ناحیه‌ی پردێ له‌سه‌ر رێگای نێوان که‌رکووک- هه‌ولێر.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕه‌نگه‌ ئه‌و موشه‌کانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ کرابن که‌ بۆشایی ئه‌منین له‌نێوان هه‌ردوولا و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا نین.

عه‌لی حسێنی باسی له‌وه‌ش کرد، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کان له‌سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت و تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن.

شایانی باسە پێشتر محەمەد خورشید بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند 3 مووشه‌ک ئاراسته‌ی میحوه‌ری پردێی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان کرا و هیچ زیانێکی لێنه‌که‌وته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1446

Your Comment

You are replying to: .
captcha