ئیکسۆن مۆبیل چوارەم کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی چوارەمین کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و پشکەکانی فرۆشت.

کوردپرێس:

کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل یەکێکە لەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی بواری نەوت، کە لەماوەی زیاتر لە یەک دەیەی رابردوودا، چەند گرێبەستێکی کردووە بۆ فراوانکردنی کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیکسۆن مۆبیل کە لەکۆی ١٩ کێڵگەی نەوت و غازی هەرێم، گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی ٦ کێڵگە کردووە، پێشتر ٣ کێڵگەی هەرێمی داوە بە کۆمپانیا بیانییەکانی ترو لێی دەرچووە.

ئەمڕۆ، کۆمپانیای DNOی نەرویژی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، پشکەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی بەعشیقە کڕیوەتەوەو ئێستا ئەو گەورەترین پشکداری ئەو کێڵگەیە.

ئەمە چوارەمین کێڵگەی نەوتی هەرێمە کە ئیکسۆن مۆبیل بەجێی دەهێڵێ بۆ کۆمپانیاکانی تر.

لەلایێکی تر، کۆمپانیا نەرویژییەکە، پلانی خۆی راگەیاندووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی شێخان بە سەرمایەیێکی زیاترەوە.

جۆن هاریس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گۆڵف کیستون کە بە هەمان شێوە له کێڵگەی شێخاندا کاردەکات، دەڵێ:" بەرنامەمان هەیە پەرە بە کێڵگەی شێخان بدەین کە کارەکانی پێشتر بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە راوەستاوە".

ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان رۆژانە ٤٠ هەزار بەرمیلە، ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ٥٥ هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە.

News Code 1413

Your Comment

You are replying to: .
captcha