بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهڕاپۆرتهكهدا هاتووه، "دەستگیرکردنی دەمیرتاش و هەشت ئەندام پەرلەمانی تری پارتی دیموکراتی گەلان کە بەشێوەیێکی دیموکراتیک هەڵبژێردرابوون چوار ساڵ لەمەوبەر، لەم مانگەدا دەستپێکی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی حکوومەت بوو بۆ سەر پارتەکە و بەشێکی فراوانتری هەنگاوە سیاسییەکانی دادگایی کردنەکان و دەستگیرکردنەکان بوو کە لەئەنجامی هەوڵی کودەتاکەی 15 ی 7ی 2016 هاتە ئاراوە. پێویستە حکومەتی تورکیا پێداچوونەوە بەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی دیکەی هەدەپەدا بکات لە ناویاندا، هاوسەرۆکی پارتەکە فیگان یوکسکداغ، کە هێشتا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری لەسەر دۆسێکەی نەداوە."
هیوو ویلەمسن، بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا و ناوەڕاستی ئاسیای ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: "لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا حکوومەتی تورکیا پرۆسەی یاسایی شێواند و بەلاڕێدا برد لەپێناو مەرامە سیاسییەکانی خۆیدا بۆ هێشتنەوەی سیاسەتمەدارانی وەکوو سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگان یوکسەکداغ و نوێنەرانی تری پێشوی هەدەپە لەزیندان."
راشیگهیاندووه، "حکوومەتی تورکیا زیندانی کردن و ڕێکارە تاوانکارەکانی لە هەڵمەتێکی سەرکوتکارانەدا بەتایبەتی لەدژی دەمیرتاش بەهەڵە بەکارهێناوە، لەوانەشدا پشتگوێخستنی بڕیارێکی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازاد کردنی و دانانی تۆمەتی بێبنەمای نوێ لەدژی بۆ هێشتنەوەی لە زیندان".
سەڵاحەدین دەمیرتاش چوارساڵ لەمەوبەر دەستگیرکرا، پاش ئەوەی بەتۆمەتی پهیوهندی بهڕێكخراوی تیرۆریستییهوه تاوانبار کرا. لەساڵی 2018 دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە و ئاماژهی بۆ ئهوهكرد كه ئهو تۆمهتهی ئاراستهی دهمیرتاش كراوه سیاسه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment