بهپێی ههواڵی کوردپرێس، عهمید سهرحهد قادر، بەڕێوەبەری پێشوی قەزا و ناحیەكانی كەركووک بە ئاوێنەی راگەیاند: "پارتی سێ كاندیدی لەسەر لیستی كۆتاییی مەسیحییەكان لە پارێزگای كەركووک هەن و هیچیان كورد نین".
عەمید سەرحەد، ئەوەشی خستەڕو كە سێ كاندیدەكه بریتین لە: رەیحان حهننا ئهیوب له لیستی ئهنجومهنی میلـلی كلدانی سریانی ئاشووری. ئوشانه حوزهیران نیسان، لە لیستی یهكێتی بهیت نههرهینی نیشتمانی. هوشیار قهرداغ یهڵدا لهسهر لیستی ئیئتیلافی كلدان.
بەپێی قسەی عەمید سەرحەد، پارتی داوای لە لق و ناوچەكانی كردوووە كار بۆ سەرخستنی ئەو سێ كاندیدە بكەن لە کهرکووک.
عەمید سەرحەد قادر كە لە سەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەرکووک بوو، پاش ڕوداوەكانی 16ی ئاكتهوبر بە بڕیاری بەغدا لە پۆستەكەی دوور خرایەوە و لەو كاتەوە لە سلێمانی دادەنیشێت.
عەمید سەرحەد قادر بەپێی قسەی خۆی لەم بانگەشانەی هەڵبژاردندا بەشداری هەڵمەتی پارتی نەكردوووە و لە دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووكیش نەماوە لە ماڵەوە دانیشتوووە.
بە بڕوای عەمید سەرحەد قادر ئەو كارەی پارتی كە سێ كاندیدی لە كەركووک هەن و هیچیان كورد نین بۆ "مێژوی ئەو حزبە" خراپە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment