پەرلەمانی كوردستان بە یاسا ٢٢ی نیسان دەکاتە رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرۆژە پێشنیارێكمان ئامادەكردووە بۆئەوەی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی بە یاسایی بكرێت و پێش 22ی نیسان پەسەندی دەكەین.

کوردپرێس:

سەلمە فاتح سەرۆكی، سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بە شارپرێسی وت، 22ی نیسانی هەموو ساڵێك یادی رۆژنامەگەری كوردییە، ئەم یادە یاسایی نییە و هیچ بڕیارێكی یاسایی نیە لەبارەی ئەم یادەوە، هەر رۆژنامەنوسان و سەنكا و زانكۆ و پەیمانگاكان بۆخۆیان یادەكە دەكەنەوە و مەراسیم ئەنجام دەدەن.

لەبەرئەوەی پەرلەمان دەبێت رۆژ و یاد و بۆنە فەرمییەكان دیاریبكات، ئێمە لە لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان پرۆژە پێشنیازێكمان داڕشتووە بۆئەوەی پەرلەمان ئەو رۆژە وەك بۆنەیێكی فەرمی بناسێنێت.

سەبارەت بە كاتی پەسەندكردنی پرۆژەكە وتی، پێش 22ی نسانی ئەمساڵ فریادەكەین پەسەندی بكەین، لەگەل سەرۆكایەتی پەرلەمان قسەمان كردووە بۆئەوەی تا ئەو كاتە پەسەندی بكەین.

١23 ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لە قاھیرەی پایتەختی میسر لە لایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکان و لەسەر دەستی میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرچوو.

News Code 1398

Your Comment

You are replying to: .
captcha