کوردپرێس:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "بژاردەکان زۆر ڕوونن، دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراقدایە، پەرلەمانتارانی کورد بیکەن باشتر لە زمانی یەک دەگەن و باشتریش دەتوانن لۆبی بکەن، بۆیە ئەگەر حکومەتی ھەرێم نیەتی ڕێککەوتنی ھەیە، بژاردە دروستەکە بداتە دەست پەرلەمانتارە کوردەکان".
ده‌شڵێت "ئەگەر ھەرێم ئامادەیە 250 ھەزار بەرمیل و نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بدات، ھەموو پەرلەمانتارە کوردەکان لە ئێستاوە دەستدەکەن بە لۆبیکردن و ھەموانیش پشتیوان دەبین، به‌ڵام ئەگەر ھەرێم نایەوێت نەوت بدات و دەیەوێت بەھای 250 ھەزار بەرمیل بدات، یاساکەش بڕوات لە جێبەجێکردن گرفت دروستدەبێت".
هه‌ر له‌و نووسینه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت "بەداخەوە ئەو هه‌وڵه‌ی وەفدی ھەرێم لەگەڵ بەغدا کردیان لە چاکسازی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە موچەو خانەنشینت کردبایان ئێستا گرفت لە موچەی فەرمانبەراندا نەمابوو، بەھێزو توانایەکی زۆر تر لەگەڵ عێراق دانوستان دەکرا، تەنیا ئەو بڕیارانەتان جێبەجێکردبا لە 2020/22/3 دەرچوو، کەچەندین خاڵی گرنگی چاکسازی تێدابوو، ئێستا ھەرێم لە دۆخێکی تردا دەبوو، دوای ساڵێک بڕیارەکانی جێبەجێنەکرا".
Your Comment