کوردپرێس:
لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی هیشام عەلەوی باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا باسى لەوەشکرد، ئەوان وەک باڵیۆزخانەکەیان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی دوکیومێنتەکان و هاوکار دەبن بۆ بە جینۆسایدناساندنی هەڵەبجە و تاوانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان و گەیاندنی راستیەکان بۆ دادگای نێودەوڵەتی لاهای.
رۆژى ٢١ى ئەم مانگە لە باڵيوزخانەى عێراق لە شاری لاهای لە هۆڵەندا مەراسيمێک بۆ يادى كيميابارانكردنى هەڵەبجە و راپەرينى گەلى عێراق دژى دەسەڵاتدارانی بەعس بەڕێوەچووو.
Your Comment