سوپای ئازەربایجان چووە نێو شاری ئاگدام لە قەرەباخ

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی چووە نێو شاری ئاگدام لە هەرێمی قەرەباخ.

کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، دوای 27 ساڵ، سوپای ئازەربایجان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتیی هەمیشەییدا کە لەگەڵ ئەرمینیا بە سەرپەرشتیی رووسیا واژۆ کرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو شاری ئاگدام.

رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2020، ئیلهام عەلیێڤ گوتاری سەرکەوتنی شەڕی بەسەر ئەرمینیادا پێشکەش کرد و رایگەیاند، خشتەیێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەرمینیا داناوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا جێبەجێ دەکرێت.

عەلیێڤ لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە ئاشکرایکرد بەپێی رێککەوتنەکە، ئازەربایجان سێ شاری هەرێمی قەرەباخ بەدەست دەهێنێتەوە، کە بریتین لە کڵجڵار تاوەکوو 15 تشرینی دووەم، هەروەها ئاگدام تاوەکوو 20ی هەمان مانگ و لاچین تاوەکوو یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو.

رۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2020، هەریەکە لە ئەرمینیا، ئازەربایجان و رووسیا، رێککەوتنی ئاشتییان راگەیاند و بەمەش کۆتایی بە شەڕ لە هەرێمی قەرەباخی ناکۆکی لەسەری نێوان هەردوو وڵات هات.

بەپێی رێککەوتنەکە ئەو ناوچە ئازەریانەی کە پێشتر ئەرمینیا دەستی بەسەردا گرتوون کەوتنەوە سەر سنووری ئەو وڵاتە و رووسیاش، هێزە ئاشتیپارێزەکانی خۆی لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات بڵاوەپێدەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha