کوردپرێس- مەنسوور مورادی نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکوومی لە سێ وەزارەتخانە (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کانگا و پیشە و بازرگانی و وەزارەتی دارایی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی کێشەی مەرزەکان سەردانی بانە و مەریوان دەکەن.
مەنسوور مورادی هیوای ئەوەی خواست سەردانەکە ئەنجامی ئیجابیی هەبێت و هەنگاوێک بێت بۆ بەرەوپێش خستن و چارە کردنی کێشەی کۆڵبەرەکان و دۆخی ئابووریی مەرزە لاوەکییەکانی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان.
ناوبراو گوتیشی هەموو هەوڵ و توانای خۆمان بە کار دەهێنین بۆ ئەوەی کێشەکە زوو بە زوو چارەسەر بکرێت.
Your Comment