بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌نگین ئاڵتای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 15 په‌رله‌مانتاریان ده‌ستیان له پارته‌كه‌یان كشاندووه‌ته‌وه و چوونه‌ته ناو ئیی پارتی.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌نگین ئاڵتای له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی جه‌هه‌په، بوله‌نت ته‌زجان و بریكارانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه، ئۆزگور ئۆزه‌ل و ئه‌نگین ئۆزكۆچ و ئه‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له په‌رله‌مانی توركیا كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
ئەنگین ئاڵتای رایگه‌یاند: به هه‌ڵوێستێكی دیموكراسی نه‌ک سیاسیی، 15 په‌رله‌مانتاری ئه‌ندام له جه‌هه‌په ئه‌مڕۆ، ده‌ستیان له پارته‌كه‌مان كیشایه‌وه و چوونه ناو ئیی پارتی".
ئیی پارتی، كه تێكڕای ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی پێنج كه‌سه، به‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په كه چوونه‌ته ناوی گه‌یشته ئه‌و ژماره‌یه له په‌رله‌مانتاران كه له په‌رله‌مانی توركیا فراكسیۆن دروست بكات.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment