به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕه‌حیم سه‌فه‌وی ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له لێدوانێکدا به هه‌واڵنێرانی وتوووه: ئێمه به‌هێزترین وڵاتی ئیسلامیی جیهانین و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یییش ته‌نها ڕێبه‌ری ئێران نییه به‌ڵکوو وڵاتانی موسڵمانانی یه‌مه‌ن، سووریا و عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هه‌ر چه‌شنه مه‌ترسییێکیان له‌سه‌ر بێت به‌رگرییان لێ ده‌که‌ین و ده‌یانپارێزین.
ناوبراو زیادی کرد: مه‌ترسییه گه‌وره‌که یه‌کگرتنی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کانه و ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌مریکییه‌کان و زایۆنییه‌کان نه‌توانن پڕۆژه و پیلانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره جێبه‌جێ بکه‌ن.
سه‌فه‌وی له کۆتاییدا گوتیشی: بێگومان ئه‌مریکا دیسان له سووریا شکست ده‌هێنێت و سعوودییه‌کانیش له یه‌مه‌ن تووشی فه‌شه‌ل ده‌بن چوونکه بینیمان پێشتریش هاوپه‌یمانیی ئێران، ڕووسیا، عێراق و سووریا بوو که له دوو وڵاتی سووریا و عێراق زه‌فه‌ری هێنا.
سه‌رچاوه: ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment