«نافێع عەبدوڵڵا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S)) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (پارتی) و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ڕایگەیاند: ئێمە ململانێی نێوان ئەم دوو لایەنەمان قبووڵ نییە و هیواداریم هەردوولایەنەکە بتوانن بە گفتوگۆ بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان.
ناوبراو درێژەی دا: پێویستە پەکەکە ڕێز لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگرێت و خاکی ئەو ناوچەیە چۆڵ بکات و بیانوو نەداتە دەستی تورکیا و دیکەی وڵاتان بۆ هێرش کردنە سەر هەرێم.
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا ڕاشیگەیاند: هەروەها پێویستە پەکەکە ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بگرێت و هێزەکانی لە شەنگال بکشێنێتەوە.
نافێع عەبدووڵا جەختی کردەوە: پەکە دەبێت هێرش کردن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێبێنێت و بەڕێوەبەردنی شەنگال ڕادەستی خەڵکی ناوچەکە بکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment