تورکیا رێژەی بەردانەوەی ئاوی فورات بۆ کوردستانی سووریا کەم دەکاتەوە

بەشی سووریا- حکوومەتی تورکیا رێژەی بەردانەوەی ئاوی رووباری فورات بۆ کوردستانی سووریا کەم دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان لە ئیدارەی خۆجێی کوردستانی سووریا رایگەیاندووە، ئاستی ئاوی رووباری فورات بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان کەم کردنەوەی رێژەی ئاوی بەردراوە بۆ کوردستانی سووریا بە "شەڕی تورکیا لە دژی گەلی سووریا" ناو دەبات.

هەروەک ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی بەرەو وەرزی هاوین دەچین، کەم کردنەوەی ئاوی فورات لەسەر کوردستانی سووریا دەبێتە هۆی کارەسات و کشتوکاڵی ناوچەکە لەناو دەچێت.

رووباری فورات لە کوردستانی تورکیا هەڵدەقوڵێت و بەناو خاکی کوردستانی سووریا و سووریاوە، دەگاتە رۆژئاوای عێراق.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha