بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی لیوای ٧٠ی هێزی پێشمەرگە و یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێک بۆ بەغداد ئەلیەوم باسی لەوە کرد لە جادەکانی دەرەوەی شاری ناوچە جێناکۆکەکان داعش هێرش دەکاتە سەر خەڵک و موسافرنا و ئەمەش ئاسایشی ئەو ناوچانەی خستۆتە مەترسییەوە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە هەمووان سوورن لەسەر ئەوەی سوپای عێراق بە تەنیا ناتوانێت ناوچە جێناکۆکەکان ئیدارە بکات و هەموو ئەو ناوچانە لە شەنگالەوە تا خانەقین پێویستیان بە هاوکاریی پێشمەرگە هەیە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەمریکا بڕیاری داوە ئەو ناوچانە بە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئیدارە بکرێن و ئەمەش لە حاڵێکدایە پێستر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەڵاڵەی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ جێگیر کردنی ئەمنیەتی ناوچە جێناکۆکەکان پشتیوانیی کردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment