به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداری داوه و نووسیویه‌تی: "به‌پێی چه‌ند وێنه‌یێک هێزه‌كانی توركیا ١٥ كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌وڵه‌تی عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هێزه‌کانی تورکیا ئێستا له چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سیده‌كانن به تایبه‌ت گونده‌كانی به‌رازگر و تۆپزاوه كه ئه‌مه پێشێل كردنی سنووری وڵاته و دژی ده‌ستووری عێراقه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێنانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی قبووڵ‌نه‌كراوه و ده‌رهاویشته‌ی خراپی ده‌بێت".
چه‌ند ڕۆژێكه سوپای توركیا له سنووره‌كانی هه‌رێم جموجووڵی ده‌ست پێكردوووه و جموجووڵه‌كانیش به‌رده‌وامه به تایبه‌تی ناوچه‌كانی سنووری سیده‌كان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment