بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسر حەریری سەرۆکی دەستەی دانووستانکاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ڕیازی پێتەختی سعوودیا داوای لە پەیەدە کرد ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا چۆڵ بکەن.
حەریری ئیدیعا دەکات پەیەدە لە عەفرین خەڵکی سڤیل وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنێت و جەختی کردەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازاد لە عەفرین، دەرکردنی هێزی کوردیی پەیەدە لە ناوچەکەیە.
سەرچاوە: کەناڵی «العربیە»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment