بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتى لە کۆنگرەیێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە دواى هەڵوەشاندنەوەى، ئەمرۆ جارێکى تر متمانە دراوەتەوە بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وا بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ مەکتەبی سیاسی لەسەر چەند پرسێک کۆ ببێتەوە.
وتەبێژى یەکێتى ئەوەشی وت: زۆربەى ئەندامانى مەکتەبی سیاسیی پێشوو دووبارە وەک ئەندام لە مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراونەتەوە.
سەعدی ئەحمەد ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتیدا بڕیار دراوە تا بەستنى کۆنگرە کۆسرەت ڕەسوڵ بڕیاردەری ژمارە یەک دەبێت لە ناو یەکێتیدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لیژنەى ئامادەکاریی بەستنى کۆنگرەی یەکێـتی فراوانتر کراوە و لە داهاتووشدا مەکتەبی سیاسی ڕۆژی ئەنجامدانى کۆنگرە دیاری دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە دانان و لابردنى پەیکەری جەلال تاڵەبانى لەسەر قەڵای کەرکوک، وتى: دانانی ئەو پەیکەرە کاری بەڵێندەرێک بوووە و هیچ ڕاوێژێکى بە مەڵبەندی یەکێـتیی کەرکوک نەکردوووە.
ئەم بڕیار و وتانەى وتەبێژی یەکێـتیش لە دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ ئهنجومهنی سهركردایهتیی یهكێتی به ئامادهبوونی كۆسرهت ڕهسوڵ عهلی جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە کۆ بوویەوە.
هەندێک زانیارییش باس لەوە دەکات مەلا بەختیار لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ئەندامێتیی مەکتەب سیاسی کشاوەتەوە و تەنها ئەندامی سەرکردایەتییە هۆکارەکەشی ئەوە بوووە مەلا بەختیار ناڕازی بوووە لەشێوازی هەڵبژاردنەوەی مەكتەبی سیاسی.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment