شاهین ئاڵبای ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی زه‌مان ئازاد کرا

به‌شی تورکیا- لقی 13ی دادگه‌ی سزای ئه‌سته‌نبۆڵ حوکمی ئازاد کردنی شاهین ئاڵبای ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی ڕاگیردراوی زه‌مانی ده‌رکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای دوو جار ده‌رکردنی حوکم و ناڕه‌زایی به‌ دادگه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی شاهین ئاڵبای ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ڕۆژنامه‌ی ڕاگیردراوی زه‌مان لقی 13ی دادگه‌ی سزای ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ وه‌کاله‌ت و به‌ مه‌رجی نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات حوکمی ئازادییه‌که‌ی ده‌رکرد‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ڕۆژنامه‌ی زه‌مان که‌ به‌ هه‌ندێک تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌وان "ئه‌ندامێتی له‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن"، "پێشێل کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات"، "هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی په‌رله‌مانی تورکیا" و "هه‌وڵ بۆ ڕووخانی جمهووری تورکیا" موحاکمه‌ ده‌کرێت پاش کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016 له‌ ڕێکه‌وتی 30ی جووڵای هه‌مان ساڵ ده‌ستگیر و زیندانی کرابوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12637

Your Comment

You are replying to: .
captcha