کوردپرێس:
چیرۆک و بەسەرهاتی ژنە شەڕڤانە کوردەکانی سووریا ماوەیێکە بۆتە تێم و تەوەرێکی ئیلهام بەخش بۆ دەرهێنەران و فیلمسازە چالاکەکانی جیهان و چەندین فیلمی سینەمایی لەبارەی خەباتی ژنانی کوردی سووریا دژی داعش بەرهەم هێنراوە.
زنجیرە درامای "نیشتمانی هیچکەس" یەکەم زنجیرە درامایە کە لەبارەی ژنە شەڕڤانان و خەباتی ئەو هێزە دژی داعش بەرهەم هێنراوە.
وا دەردەکەوێت کە زنجیرە دراماکە زیاتر لەم چەند ئەڵقەیەی وەرزی یەکەم بێت و تەلەڤزیۆنی هۆلۆ لە ڕۆژی 18ی ئەکتەوبرەوە دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی ئەم زنجیرە درامایە کە لە 8 ئەڵقە پێکهاتووە.
زنجیرە دراماکە لەبارەی گەڕانی پیاوێکی فەڕەنسییە لە سووریا کە هەوڵی دۆزینەوەی خوشکەکەی دەدات و وا گومان دەکرێت کە خوشکەکەی کوژرابێت. ئەو پیاوە لە میانی گەڕانەکەی بە دوای خوشکەکەیدا دەچیتە ڕیزی هێزی ژنانی شەڕڤانەوە کە بە یەپەژە ناسراون. یەپەژە ئەو هێزەیە کە داعش لێی دەترسێت چوونکە داعشییەکان لە سەر ئەو بڕوایەن ئەگەر بە دەستی ژنان بکوژرێن ناڕۆنە بەهەشت.
فلیکس مواتی لە ڕۆڵی "ئانتوین هابرات"دا دەور دەگێڕێت کە هەوڵی دۆزینەوەی خوشکەکەی لە سووریا دەدات. مێلانی تیری و جۆرج پۆرفۆی دوو ئەکتەری دیکەن کە لەو زنجیرە درامایەدا ڕۆڵ دەگێڕن.
Your Comment