بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەنتەری خێرخوازیی لاوین ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە 26 و 27ی ڕەشەمە لە هۆڵی نیشاتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری مەریوان کۆنسێرتێکی مۆسیقا بەڕێوە دەبات و سوودەکەشی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرەشتیار تەرخان کراوە.
لەو کونسێرتەدا مامۆستا سەعدوڵڵا نەسیری، سەیوان گاگلی و هونەرمەندی گەنجی مەریوانی پووریا فەتحی مۆسیقا پێشکەش دەکەن.
مەهدی ڕووخەندە بەڕێوەبەری کۆنسێرتەکە کە هاوکات بەڕێوەبەری سەنتەری لاوینیشە وتوویەتی داهاتی فرۆشی بلیتی کونسێرتەکە بۆ منداڵانی بێ سەرپەرەشتیار خەرج دەکرێت.
لایەنگرانی ئەو کونسێرتە دەتوانن بۆ کڕینی بلیتی کونسێرتەکە سەردانی ڕۆژنامەفرۆشییەکەی بەرانبەر سینەما کوردستانی مەریوان یان مانتۆ فرۆشیی "ترمە" بەرانبەر پاساژی "خورشید زریبار" بکەن.
Your Comment