بەڕێوەبەری نوێی ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ناسێندرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئیبراهیم محەمەدی وەکوو بەڕێوەبەری گشتیی نوێی ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ناسێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ناساندنی بەڕێوەبەری گشتیی نوێی ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە لە هۆڵی بەرقی ورمێ بەڕێوەچوو، ئیبراهیم محەمەدی وەکوو بەڕێوەبەری گشتیی نوێی ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ناسێندرا.

محەمەدی کارناسی باڵای فیزیایە کە لە ساڵی 93 جێگری لێکۆڵینەوە و بەرنامەڕێژیی ئیدارەی پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12578

Your Comment

You are replying to: .
captcha