ئەمریکا لە پێگەیێکدا نییە مەرج بۆ بەرجام دابنێت

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوە لە یادداشتێکی تویتەریدا نووسی: ئەمریکا لە پێگەیێکدا نییە مەرج بۆ بەرجام دابنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف کە ئێستا لە وڵاتی پاکستاندا بەسەر دەبات لە نوێترین پەیامی تویتەریی خۆیدا دەنووسێت: "بە هەواڵنێری پاکستانیم وت ئەمریکا بۆی نییە مەرج بۆ بەرجام دیاری بکات".

لەو یادداشتەدا وەزیری دەرەوەی ئێران دەشنووسێت: جەنابی ترەمپ عادەتی بەوە گرتووە کە چاوەڕواننەکراو بێت، ئەگەر بڕیار بێت واژۆی ئەمریکا تەنها بۆ 4 تا 8 ساڵ متمانەی پێبکرێت، چیدی کەس باوڕ بە ڕێککەوتنەکانی ئەمریکا ناکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12545

Your Comment

You are replying to: .
captcha