به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی لاریجانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه/ 22ی ڕه‌شه‌مه بۆ لێپێچینه‌وه‌ی عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی‌پێکرد و له کۆتاییدا نوێنه‌ران ده‌نگی متمانه‌یان پێی دایه‌وه.
نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به 126 ده‌نگی ئه‌رێنی، 124 ده‌نگی نه‌رێنی و 2 ده‌نگی بێ لایه‌ن ده‌نگی متمانه‌ی دووباره‌یان به عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی دایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment