به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م دواییه‌دا به‌رپرسانی سوپای تورکیا له‌وان سه‌رکۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته وتوویانه ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ دژی هێزه کوردییه‌کان له‌وان په‌که‌که له قه‌له‌مڕه‌وی به‌غدا هه‌یه. هێزه‌کانی په‌که‌که پاش کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش له شه‌نگال له چه‌ندین به‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر کراون. ئه‌و هێزانه به‌وه‌شه‌وه که حکوومه‌تی ناوچه‌ییی هه‌رێمی کوردستان پشتڕاستی کردۆته‌وه، چوونه‌ده‌ره‌وه له شه‌نگال که به ڕای تورکیا ئه‌و ده‌فرایه‌تییه‌ی هه‌یه ببێته قه‌ندیلێکی دیکه بۆ په‌که‌که، ڕه‌ت کرده‌وه.
به‌رپرسانی تورکیا وتوویانه ده‌یانه‌وێت به هاوکاریی سوپای عێراق دژی په‌که‌که له باکووری عێراق و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجام بده‌ن. نه‌عیم بابرئۆغڵۆ ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای تورکیا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا و عێراق دژی په‌که‌که له قه‌ندیل و شه‌نگال به ئه‌لمانیتۆری وت: هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق ئه‌نجام ده‌بێت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ماوه‌یێک ده‌خایێنێت. له لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ هێرشی کردنه‌سه‌ر په‌که‌که پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکاوه نییه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر دوو وڵات پێشتر ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوه و ئه‌گه‌ری ئه‌نجام بوونی ئۆپه‌راسیۆن له باکووری عێراق هه‌یه.
ناوبراو زیادیشی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراقیش له ئاماده‌بوونی په‌که‌که ڕازی نییه و شه‌نگال بۆته قه‌ندیلێکی نوێ بۆ په‌که‌که. تورکیا ده‌بێ کاردانه‌وه‌یێکی بێت ئه‌گینا له داهاتوودا به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره پێشووه‌ی سوپای تورکیا ئاماژه‌ی دایه لێدوانی به‌رپرسانی تورکیا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژی هێزه کوردییه‌کان له درێژاییی سنووره باشوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته و زیادی کرد: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له عه‌فرین له سووریا تاکوو باکووری عێراق که په‌که‌که له‌وێدایه، ده‌گرێته به‌ر.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقیش هاوکاری نه‌کات تورکیا به‌ته‌نهایی دژی شه‌ڕ دژی په‌که‌که له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌کات چوونکه پێشتریش ئاوه‌ها کارێکی کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment