به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕۆژی 12ی مارچی 2018 له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتن كراوه و به‌م نزیكانه‌یش فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌یشته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه.
حه‌دیسی ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان یه‌كلا بۆته‌وه و له ڕۆژانێكی نزیكدا كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕاده‌گه‌یێنرێت و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردن و به‌ڕێوه بردنی فڕۆكه‌خانه‌كانیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دوای ته‌واو كردنی ڕێوشوێنه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه له ڕۆژانی داهاتوودا و وتیشی: كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردن و دۆسیه‌ی گومرگ و پاسپۆرت و هاتووچۆ و ئاسایش له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵییه‌وه ده‌بێت.
حه‌دیسی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه ئاشكرای كردوه: كار كردن و گفتوگۆی به‌رده‌وام له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی خه‌رج كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌رده‌وامه و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه مووچه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له نزیكترین كاتدا دابه‌ش ده‌كرێت.
وته‌بێژی حكوومه‌تی عیراق له‌باره‌ی دواخستنی پرسی نه‌وت و ده‌روازه‌ی فیشخاپووریش بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: له ئێستادا كار بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ده‌روازه سنووری و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment