ناوەندی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی شاری مەهاباد ئامەدەیی خۆی بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیارانی نەورۆز ڕاگەیاند

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ناوەندی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی شاری مەهاباد بۆ پێشوازیی لە گەشتیارانی نەورۆزی کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری ئیدارەی پەروەردەی شاری مەهاباد ڕۆژی یەکشەممە 20ی ڕەشەمە لە کۆبوونەوەی ناوەندی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی شاری مەهاباددا ڕایگەیاند: 17 قوتابخانە و خانووی مامۆستا وەکوو شوێنی نیشتەجی بوونی ئیدارەی پەروەردە ئامادەی پێشوازی کردنن لە گەشتیارانی نەورۆزی کە سەردانی شاری مەهاباد دەکەن.

کامبیز شاولە زیادی کرد: شوێنە دیاری کراوەکانی ئیدارەی پەروەردە بۆ پێشوازی کردن لە موسافرانی نەورۆزی بریتین لە 17 قوتابخانە کە 160 وانگە و پێداویستی تایبەتی هەیە و هەروەها خانووی مامۆستایان بە 130 ژوورەوە، کە ئامادەی پێشوازی کردنن لە گەشتیاران لە ڕێکەوتی 28ی ڕەشەممەوە تاکوو 12ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو.

سەرۆکی ئیدارەی تەندروستیی شاری مەهابادیش ڕایگەیاند: ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکیی مەهاباد لە 25ی ڕەشەمەوە تا 15ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕێگا پێوەندیدەرەکانەوە چالاکن و ئامادەی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران دەبن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12457

Your Comment

You are replying to: .
captcha