پۆلیسی بڕوکسڵ ڕێگه‌ له‌ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی کورد دژ به‌ تورکیا ده‌گرێت

به‌شی جیهان- پۆلیسی شاری بڕوکسڵی پێته‌ختی به‌لژیکا ڕێگری کرد له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی کورد دژ به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین و هه‌وڵی ئه‌و وڵاته‌ بۆ گه‌مارۆدانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ سووریا کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ورووپا و به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان به‌ڕێوه‌ برد و داوایان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد ڕێگه‌ بگرن له‌ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ عه‌فرین.

کورده‌کان له‌ نزیک کۆشکی ئێلیزه‌ خۆپیشاندانیان کرد و دژ به‌ ئه‌ردۆغان ئه‌م درۆشمه‌یان ده‌وته‌وه‌ "عه‌فرین به‌ ته‌نها نییه‌".

هه‌ندێک ڕاپۆرت به‌تایبه‌ت له‌ فڕانس پرێس و سپۆتنیکه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تا نزیکه‌ی 500 که‌س بوو. به‌ڵام ناڕازییان بڕیاریان داوه‌ ئه‌مڕۆکه‌ ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران بگاته‌ 10 هه‌زار که‌س.

به‌ڵام به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی VOAی پۆلیسی برۆکسڵ شه‌وی ڕابردوو ئه‌و شه‌قامانه‌ی داخست که‌ ده‌گاته‌وه‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ گرت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12435

Your Comment

You are replying to: .
captcha