ئه‌ردۆغان: ئێمه‌ داگیرکه‌ر نین

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کۆنگره‌که‌ی ئه‌نتالیا وتی: ئێمه‌ داگیرکه‌ر نین و به‌ درێژاییی مێژووش داگیرکه‌ر نه‌بووین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا پاش وته‌دانه‌ پڕده‌نگۆکه‌ی خۆی له‌ مێرسین گه‌یشته‌ ئه‌نتالیا و له‌ کۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ئه‌نتالیا جارێکی تر ئاماژه‌ی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین کرد و وتی: ئێمه‌ خاک داگیر ناکه‌ین. ئێمه‌ داوای ئه‌وانه‌ ده‌که‌ین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاته‌که‌مان ئه‌که‌ن. له‌ جرابلۆس ئه‌و کاره‌مان کرد. 140 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌کانی خۆیان. له‌ عه‌فرینیش هه‌مان کار ده‌که‌ین. ئه‌وانه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر ئێمه‌دا به‌ هه‌ڵه‌دا ده‌چن مێژووه‌که‌یان پڕه‌ له‌ داگیرکاری.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا؛ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باپیرانه‌ین که‌ له‌ سێ کیشوه‌ر له‌ حه‌وت ئیقلیم هاواری "ئه‌ڵڵا، ئه‌ڵڵا"یان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا کردوووه‌ و گه‌وره‌ترین خزمه‌تمان به‌ قودس و مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12432

Your Comment

You are replying to: .
captcha