چینی گەنجی ئەمڕۆکە بۆ ڕاوەدوونانی دوژمنان ئامادەترن لە بەرەی پێشووی گەنجان

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا خامنەیی لەدیداری تاقمێک لە قوتابیانی بەشدار بووی کاروانی "راهیان نور" وتیان: سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بەرگێکی زێڕین بوو لە مێژووی سەردەمی ئێراندا و چینی گەنجی ئەمڕۆکە بۆ ڕاوەدوونانی دوژمنان ئامادەترن لە بەرەی پێشووی گەنجان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵایشۆڕش لە دیداری تاقمێک لە قوتابیانی بەشدار بووی کاروانی "راهیان نور"دا تیشکیان خستەسەر گرینگایەتیی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و پاراستنی میراتی بە بایەخی ئەو سەردەمە و وتیان شکۆ و سەربەخۆییی ئەمڕۆکەی گەلی ئێران قەرزداری لەخۆبوردەیی و گیانفیدایی شەهیدان و کۆڵ نەدانیان لەبەرەڤانی کردنە و دوژمنان سەرەڕای ئەوەی یەکیان گرتبوو نەیانتوانی زەبەرە بە ئیسلام و وڵاتی ئێران ببەن.

بەڕێزیان کاروانی "راهیان نور"یان نموونەیێک لە چالاکییەکان زانی بۆ زیندوو هێشتنەوەی یاد وبیرەوەریی ئەو سەردەمە و وتیان: لە قەبارەی ئەم چالاکییانەدا دەکرێت لەزۆر ڕەهەندەوە شەڕی سەپاو و بەرەڤانیی پیرۆز لێک بدرێتەوە. بۆ نموونە ئەوەی کە بۆچی شەڕ دەستی پێکرد دەگڕێتەوە بۆ شکۆی گەلی ئێران.

ڕێبەری باڵای شۆڕش چینی گەنجیان کردە بەردەنگ و وتیان: ئەگەر بایەخە ئیسلامی و شۆڕشگێڕانەکان بکەنە ئامانجبۆ خۆتان ئەوا بێگومان وڵاتەکەمان لە هەمووبوارێکەوە پێشکەوتن بە خۆوە دەبینێت.

بەڕێزیان لە کۆتاییدا جەختیشیان کردەوە کە بایەخ بەو جۆرە چالاکییانە بدرێتو ڕەهەندی کەلتووریی کاروانەکان بەهێزتر و قووڵتر بکرێتەوە و ڕووداوە گرینگەکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە کتێب و وانەی قوتابییاندا جێی بکرێتەوە.

News Code 12417

Your Comment

You are replying to: .
captcha