بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵایشۆڕش لە دیداری تاقمێک لە قوتابیانی بەشدار بووی کاروانی "راهیان نور"دا تیشکیان خستەسەر گرینگایەتیی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و پاراستنی میراتی بە بایەخی ئەو سەردەمە و وتیان شکۆ و سەربەخۆییی ئەمڕۆکەی گەلی ئێران قەرزداری لەخۆبوردەیی و گیانفیدایی شەهیدان و کۆڵ نەدانیان لەبەرەڤانی کردنە و دوژمنان سەرەڕای ئەوەی یەکیان گرتبوو نەیانتوانی زەبەرە بە ئیسلام و وڵاتی ئێران ببەن.
بەڕێزیان کاروانی "راهیان نور"یان نموونەیێک لە چالاکییەکان زانی بۆ زیندوو هێشتنەوەی یاد وبیرەوەریی ئەو سەردەمە و وتیان: لە قەبارەی ئەم چالاکییانەدا دەکرێت لەزۆر ڕەهەندەوە شەڕی سەپاو و بەرەڤانیی پیرۆز لێک بدرێتەوە. بۆ نموونە ئەوەی کە بۆچی شەڕ دەستی پێکرد دەگڕێتەوە بۆ شکۆی گەلی ئێران.
ڕێبەری باڵای شۆڕش چینی گەنجیان کردە بەردەنگ و وتیان: ئەگەر بایەخە ئیسلامی و شۆڕشگێڕانەکان بکەنە ئامانجبۆ خۆتان ئەوا بێگومان وڵاتەکەمان لە هەمووبوارێکەوە پێشکەوتن بە خۆوە دەبینێت.
بەڕێزیان لە کۆتاییدا جەختیشیان کردەوە کە بایەخ بەو جۆرە چالاکییانە بدرێتو ڕەهەندی کەلتووریی کاروانەکان بەهێزتر و قووڵتر بکرێتەوە و ڕووداوە گرینگەکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە کتێب و وانەی قوتابییاندا جێی بکرێتەوە.
Your Comment