پرسی بەرگریی ئێران پێوەندیی بە هیچ وڵاتێکەوە نییە

بەشی ئێران- ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لەبارەی هەڵویستەکانی هەندێک لە وڵاتان سەبارەت بە هێزی سەربازیی و توانای مووشەکیی ئێران وتی: پرسی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندیی بە هیچ وڵاتێکەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر ویلایەتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12ی ڕەشەمە لە پەراوێزی دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە هەڵویستی هەندێک وڵاتان لە بارەی توانای سەربازی و مووشەکیی ئێرانەوە ڕایگەیاند: هەوڵویستەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران محەمەد جەواد زەریف باسی لێکردووە و هەمووان لەو باوڕەدان کە پرسی بەرگریی ئێمە هیچ پێوەندییێکی بە وڵاتانی بیانییەوە نییە، کە بڵێن چ مووشەکێکتان ببێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران وڵاتێکە کە 80 ملیۆن حەشیمەتی هەیە و زیاتر لە 800 هەزار سنووری وشکێنی لەگەڵ 15 وڵاتدا هەیە کە بەختەوەرانە بە ئاشتیەوە لەگەڵ هەموویان بەسەر دەبەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12137

Your Comment

You are replying to: .
captcha