به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار قاسم ڕه‌زایی ڕای‌گه‌یاند: له 8 هه‌زار و 700 کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی وڵات نزیکه‌ی 435 کیلۆمه‌تری له پارێزگای ئیلامدایه و یه‌کێک له ئه‌من‌ترین سنووره‌کانی ئێرانه.
ناوبراو زیادی کرد: به‌کارهێنانی هێزی توانا، به‌ئه‌زموون و جێ متمانه له پاڵ که‌لوپه‌لی به‌ڕۆژ له سنووره‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا سنووره‌کانی وڵات له کۆنتڕۆڵی ته‌واوی سنوورڤاناندا بێت.
سه‌ردار ڕه‌زایی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له گرینگ‌ترین به‌رنامه‌کانی سنوورڤانی دابین کردنی ئاسایشی سنووری به تایبه‌ت له ڕۆژانی ئه‌ربه‌عینه و وتی: له ساڵی 97دا له چاو ئه‌مساڵ بودجه‌یێکی زیاترمان بۆ ته‌یار کردنی سنووره‌کان ته‌رخان داوه و له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌شدا زیاد کردنی گۆژمه‌کان له ده‌ستووری کاردایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment