به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا له ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی کورده‌کان له عه‌فرینی سووریای ده‌ست‌پێکردوووه. به تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 45 ڕۆژ و به پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته 40 سه‌ربازی تورکیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا کوژراون هه‌رچه‌ند ڕێکخراوه‌کانی چاودێری شه‌ڕ له سووریا له‌وان چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ژماره‌ی کوژراوانی سوپای تورکیای زیاتر له‌و ئاماره ڕاگه‌یاندوووه.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له عه‌فرین له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانی سووریا (YPG) به بیانوی په‌یوه‌ندیی ئه‌و گرووپه سه‌ربازییه کورده‌ی سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که و مه‌ترسیی هێزه‌کی ئه‌وان بۆ تورکیا، ئه‌نجام دراوه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یێک له حیزبه‌کانی دژ به سیاسه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ش پاڵپشتییان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه کردوووه. به‌و پێیه‌شه‌وه، هه‌ندێ له کارناسانی پرسی تورکیا به زیادبوونی کوژراوانی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا پێیان وایه له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین پاڵپشتیی خه‌ڵک له ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌متر ده‌بێته‌وه و گوشاره‌کان له سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ کۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆن زیاتر ده‌بێته‌وه.
حسێن به‌گچی مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانستگای پیشه‌ییی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له تورکیا به VOAی وتوووه، مێژوو ده‌ریخستوه هه‌رچی کوژراوانی تورکیا له شه‌ڕه‌کانی ئه‌و وڵاته زیاتر بێت پاڵپشتیی خه‌ڵکی له ده‌وڵه‌ت که‌متر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی کوژراوانی سوپای تورکیا وره‌ی خه‌ڵکی ده‌گۆڕدرێت و چیتر خه‌ڵک له به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ خۆشحاڵ نابن و ئه‌مه‌ش له ئێستادا ڕووی داوه.
سه‌میع ئا‌یدیز، گۆشه‌نووسی ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌یی ئه‌لمانیتۆر پێی وایه تورکیا به درێژه‌ی شه‌ڕی عه‌فرین نه ته‌نها ڕووبه‌ڕووی تووڕه‌ییی ڕۆژئاوا ده‌بێته‌وه به‌ڵکوو نیگه‌رانی و تووڕه‌ییی خه‌ڵکیشی به‌دوادا ده‌بێت و تورکیاش زیاتر له پێش له په‌راوێز ده‌خرێت.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه زیادبوونی ڕێژه‌ی کوژراوانی خه‌ڵکی سڤیل له عه‌فرین ڕه‌خنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وان ڕێکخراوی مافی مرۆڤی له‌و وڵاته زیاد کردوووه. لاما فاکح جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ڕێکخراوه‌که سه‌باره‌ت به دۆخی عه‌فرین وتوویه‌تی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین خه‌ڵکی سڤیلی ئاواره کردوووه. تورکیا ده‌بێ پاسه‌وانی له خه‌ڵکی سڤیل بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment