به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه: پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نادروست و گه‌نده‌ڵی گرینگایه‌تی به قه‌یرانی داراییی هه‌رێمی کوردستان ناده‌ن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات هاووڵاتییانی کورد ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له‌و حیزبانه هه‌یه که چاکسازی له‌سه‌ر سیسته‌می داراییی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن و مه‌ودای نێوان فه‌رمانبه‌رانی پله‌به‌رز و فه‌رمانبه‌رانی ساده که‌م بکه‌نه‌وه و ده‌شڵێت: جارێکی دیکه ئه‌و حیزبانه سه‌لماندیان که جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و شه‌خسییه‌کانی دوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان بیر له شتێکی دیکه ناکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment