کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و عێراق لە هەرێمی کوردستان زۆر گرینگە

بەشی ئێران- لە دیداری ڕاجع مووسەوی باڵیۆزی عێراق لە تاران لەگەڵ زولفەقاری جێگری سیاسی و ئەمنیەتیی وەزیری ناوخۆ جەخت کرایە سەر گرینگایەتیی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زولفەقاری لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کۆ بوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە تاران زۆر کاریگەر بووە و هەروەها سەبارەت بە بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لەو دیدارەدا گفتوگۆیان کردووە.

ناوبراو ئاماژەی دا بە گرینک بوونی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و عێراق لە هەرێمی کوردستانی عێراق و داوای لە بالیۆزی عێراق کرد هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو داواکارییە ئەنجام بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11952

Your Comment

You are replying to: .
captcha