سیاسه‌توانانی عێراق به‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان تۆمه‌تبار کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌وڵی سیاسه‌توانانی عێراقی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان هه‌واڵی دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان له‌ لایه‌ن سیاسه‌توانانی عێراقییه‌وه‌ نکۆڵی ناکرێت، وتی: چه‌ندین به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراومان به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان ده‌سه‌لمێنێت.

جاف زیادیشی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئاگاداربوون له‌ ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێریی حه‌شیمه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11932

Your Comment

You are replying to: .
captcha