پەرلەمانی تورکیا ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا دەکات

به‌شی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک به‌ فه‌رمی ناسینی "جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان" به‌ ده‌ستی حکوومه‌تی عوسمانی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندای ئیدانه‌ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا "بڕیارە ناڕەواکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا لەبارەی دەنگۆی رووداوە بێ بنەماکانی ساڵی ١٩١٥ لە دەوڵەتی عوسمانیدا، وەک پەرلەمانی تورکیا قبووڵی ناکەین، بە توندی ئیدانەی دەکەین و بەلای ئێمەوە ڕەوایەتی نییە".

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا پەیوەست بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە کە بڕیارەکە لە ڕووی مێژووی و یاساییەوە، ھیچ بنەمایێکی نییە و لە ڕوانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی نێودەوڵەتیش وەک لەکەیێکی ڕەش دەمێنێتەوە.

ڕاش‌گەیەنراوە کە پەرلەمانی ھۆڵەندا بەو بڕیارەوە خۆی لە شوێنی دادگاکانی نێودەوڵەتی داناوە و ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەی فەرامۆش کردوووە و ھەوڵی نووسینی مێژووێکی بێ بنەمای داوە.

ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوووە: "ئەم وڵاتە (ھۆڵەندا) کە لە بەرچاو لە ناوەندی ئەورووپا چاوپۆشی لە کۆکوژی سربرێنیتسا کرد، بەم بڕیارە کە لەگەڵ پەیوەندی دۆستانە ناگونجێت و پێچەوانەوەی بەیاننامەی حکوومەتەکانی خۆیانە، ھیچ سوودێکی بۆ ئاشتی ناوچەکە و جیھان نابێت. باوباپیرانمان لە مێژوودا بۆ ھەر شوێنێک چووبن، شارستانی و بەزەییان گواستۆتەوە. بۆیە ھیچ کاتێک لایەنگری ستەمکاری نەبوونە".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11854

Your Comment

You are replying to: .
captcha