بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى فەرمى عێراقییە ئاماژەى بەوەکرد، دانوستانەکان بەردەوامن لەسەر کۆمەڵێک پێشنیاز و بژاردە و گەیشتن بە چارەسەرى مامناوەند کە هەردوولا پێی ڕازى بن لە چوارچێوەى دەستوردا.
ناوبراو وتیشى ئەوان نەرمیى زۆریان نواندووە بۆ گەیشتن بە چارەسەرى تەوافوقى دەستورى کە پابەندى و مافەکانى هەردوولا دیاریی بکات.
جووتیار عادل پێشبینی کرد لەم هەفتەیەدا هەردوولا بگەن بە رێککەوتنێک کە هەردوو حکوومەتەکە پێی رازى بن.
وتەبێژى حکوومەتى هەرێم باسى لەوەش کرد، سەرجەم زانیارییەکانیان لەسەر گرێبەستەکانى نەوت رادەستى بەغدا کردووە، رەزامەند بوون لەسەر وردبینى لەو پرسەدا بەهاوبەشى لەنێوان دیوانى چاودێرى هەردوولا.
جووتیار عادل جەختیشی کردەوە، هەنگاوى جدى و گرنگ نراوە لەلایەن هەرێمەوە لەو بارەیەوە.
وتەبێژى حکوومەتى هەرێم دەڵێت، ئەوان ڕازى نین بەهیچ شتێکى نادەستوورى، بۆیە هەردوو حکوومەت لەگەڵ ئەو دەقە حکوومییەن کە لە بوودجەدا جێگیرکراوە و دەقێکى دەستوورییە و بە رێککەوتنى هەردوولا لە پڕۆژەکەدا جێگیر کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment