ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بە ڕێژەیێکی مەترسیدار بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم 4 قات زیادی کردووە و ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە. دەشڵێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 237 هاووڵاتیی تووشی کۆرۆنا بوون کە ڕۆژی ڕابردوو ئامارەکە 78 کەس بوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 28ی شوباتی 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردوى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا ئاشكرای كردووه‌، 237 تووشبووى نوێ تۆمار كراوه‌، به‌ڵام هیچ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئامارى ڕۆژى پێشترى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا بریتی بوو له ‌78 كه‌س.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم مه‌ترسیه‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبوونى هاووڵاتییانى به‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو هۆشداریی به‌ هاووڵاتییان دابوو.

ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٨)

١. پشکنین: (٦٠٢٠ پشکنینی نوێ)

• (٢٠٥٠) هەولێر

• (١٧٤٧) سلێمانی

• (١٩٧٣) دهۆك

• (٦) هەڵەبجە

• (٢٠٣) گەرمیان

• (٤١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووی نوێ)

• (١٣٥) هەولێر

• (٦٨) سلێمانی

• (٢١) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١١) گەرمیان

• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٨٣ چاکبوون)

• (٢١) هەولێر

• (٣٢) سلێمانی

• (٢٥) دهۆك

• (١) هەڵەبجە

• (٤) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)

• (٠) هەولێر

• (٠) سلێمانی

• (٠) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

یٔاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١١٨٥٥٧٩ (٤٢٢٧٤٣ هەولێر، ٢٤٤٦٠٠ سلێمانی، ٥١٠٦٨٤ دهۆك، ٧٥٥٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٨٩٥٤ (٣٧٩٢٤ هەولێر، ٣١٤٧٧ سلێمانی، ٣٦٤٥٠ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٣٥١٤ (٣٦٢٢٥ هەولێر، ٢٩٢٢٥ سلێمانی، ٣٥١٠٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٩٢١ (٧٦٦ هەولێر، ٥٤٥ سلێمانی، ٦١٠ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە یٔەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٨ی شوبات ٢٠٢١

News Code 1179

Your Comment

You are replying to: .
captcha