بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگریی کردوووە لە بڵاو بوونەوە و جێگیر کردنی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە عەفرین، دوای ئەوەی وتووێژی لەگەڵ ڤلادمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام داوە.
هەروەها ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان لە حزبی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاندبوو "لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و بە شێوەیێکی خێرا گەمارۆ دەخەینە سەر شاری عەفرین".
شیاوی ئاماژەی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە سوپای سووریا بەرەو شاری عەفرین جووڵەی پێکرا و لەگەڵ ئەوەش فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانی هێزی سەر بە دەوڵەتی سووریا. بههۆی بۆردوومانی فڕۆكهكانی توركیا لهناوهندی شاری عهفرین، دوو سهربازی سووریا كوژران کە لە سەر ڕێکەوتنی نێوان کورد و دەوڵەتی سووریا هاتبوونە ناوچەکە.
Your Comment