هەولێر سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بە ڕووی حاجیاندا لەگەڵ بەغدا دانووستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەفدێک لەو وەزارەتخانەوە بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان ستونی بەرپرسی زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وەفدی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بە ڕووی حاجیاندا لەگەڵ بەغدا دانووستان دەکات.

ستونی زیادی کرد: ئەگەر دەوڵەتی فیدراڵ مەرج بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دانەنێت، سەفەری حەجی عومرە لە 20ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە: «بغدا الیوم»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11665

Your Comment

You are replying to: .
captcha