درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین، دەبێتە هۆی یەکگرتوویی کورد هەمبەر تورکیا

بەشی جیهان- رەنج عەلائەدین لەو باوڕەدایە ئەگەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین درێژەی هەبێت ئەگەری ئەوی هەیە ببێتە هۆی یەکگرتوویی لە نێوان هەموو گرووپە کوردەکان دژی تورکیا، تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە هاوپەیمانی تورکیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەیێک لە پەرلمانی کوردستانەوە بۆ پیشان دانی هاوخەمییان لەگەڵ کوردەکانی عەفرین سەدرانی ئەو شارەیان کرد. یەکێک لە ئەندامانی ئەو شاندە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێوەندییێکی باشیان لەگەڵ تورکیا بووە. جگە لەوەش زۆرینەی ئەو کەرەستە سەربازییانەی کە ئەمریکا ڕادەستی گرووپە کوردەکانی سووریای دەکات لە ڕێگای سنووری فیش خابوورەوە دەگاتە سووریا. ئەو دەروازە سنوورییە لە ژێر کونترۆڵی پارتی دیموکراتدایە کە مەسعوود بارزانی سەرۆکایەتیی ئەو پارەتەی هەیە و پێش لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پێوەندییێکی باشی لەگەڵ ئەنقەرە بوو.

رەنج عەلائەدین توێژەری پرسی کورد دەڵێت ئەو خاڵانەی سەرەوە پیشان دەدەن کە پارتە کوردستانییەکان هەڵویستیان هەمبەر تورکیا گۆڕیوە.

ناوبراو بە ئەلمانیتۆری وت: ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین مومکینە ببێتە هۆی یەکگرتووی پارتە کوردستانییەکان هەمبەر ئەو وڵاتە.

ئەو توێژەرە دەڵێت: هەرچی ماوەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین درێژ ببێتەوە بەو ڕێژەیەش دوو حیزبی دیموکرات و یەکێتی لە یەکتر نزیک دەبنەوە و دەسەڵاتی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11577

Your Comment

You are replying to: .
captcha