بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنە لەبارەی شەڕی عەفرینەوە دەشڵێت ئەوە شەڕە، شەڕیش سەركەوتنی تێدایە و شكستیشی تێدایە. شێخ جەعفەر لەو بڕوایەدایە كە هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین و رووداوەكانی كەركووک ناكرێت بەراوردبكرێن، ئەوەی كەركووک شكست بوو. بەڵام زۆر جار لە هەرێمی كوردستانیش لە شوێنی دیكە شەڕ كراوە و توانراوە دوژمن تێكبشكێنرێت.
رۆژی 20ی مانگی رابردوو سوپای توركیا بە هاوكاریی گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بەرفراوانی لە ڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە بۆ سەر كانتۆنی عەفرین لە كوردستانی سووریا دەست پێكرد، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگرییێكی سەرسەختانەی شەڕڤانانی یەپەگە بۆتەوە و بەهۆیەوە نەیتوانیوە پێشڕەوییێكی بەرچاو بكات.
شێخ جەعفەر پێی وایە پرسی مەشق و شارەزایی لە بەكارهێنانی چەک و شەڕدا لای شەڕڤانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توركیا پرسێكی لاوەكییە لە چاو باوەڕەكەیاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment