بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ هەینی ٢٠ ڕێبەندان خەڵکی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان لە پارکی شانەدەر کۆبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ شاری عەفرینی سووریا ڕاگەیاند.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە عەفرین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و خۆپیشاندەران وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە داوایان کرد هێرشەکان بە زووترین کات ڕابوەستێن.
پێشتر لەمەش هەر بەم شێوەیە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە عەفرین لە هەولێر و سلێمانی و دیکەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment