لە هەولێر خۆپیشاندانی پشتیوانی لە عەفرین بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەوڕۆ هەینی لە هەولێر خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە عەفرین و دژ بە هێرشی تورکیا بۆسەر ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ هەینی ٢٠ ڕێبەندان خەڵکی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان لە پارکی شانەدەر کۆبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ شاری عەفرینی سووریا ڕاگەیاند.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە عەفرین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و خۆپیشاندەران وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە داوایان کرد هێرشەکان بە زووترین کات ڕابوەستێن.

پێشتر لەمەش هەر بەم شێوەیە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە عەفرین لە هەولێر و سلێمانی و دیکەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11422

Your Comment

You are replying to: .
captcha