کوردپرێس: شەوی رابردوو، بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیێندراوی لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند، لە میانەی وردبینی کردنیان دەرکەوتووە، سێ مووشەک کەوتوونەتەخوارەوە، دوو مووشەکیان لە ناوچەی سەوز و سێیەمینیان لە ناوچەی حارسییە کەوتوونەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتەکەیدا لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییە نووسیویەتی: "نێردە دیپلۆماسییەکان خۆیان خستووەتە مەترسییێکی گەورەوە لە عێراق و هاتوون بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بونیادنانەوەی عێراق".
لە کۆتاییدا مەسروور بارزانی داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان بگرێتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment