درێژە پێدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بە قەیرانەکانی نێوانیان دێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی مەدەنی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: درێژە پێدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بە قەیرانەکانی نێوانیان دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسال ئالالوسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی nina زیادی کرد: دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا دەستیان کردووە بە گفتوگۆ کە بێ گومان دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان و یارمەتیێکە بۆ هەموو عێراقییەکان.

ئالالوسی جەختی کردەوە کە ئەو داپەڕە ئەرێنییانە باس لە خۆشەویستیی نەتەوەی و ڕاستگۆیی لایەنەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11330

Your Comment

You are replying to: .
captcha