تورکیا دۆخه‌که‌ بۆ کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل له‌ عه‌فرین ئاماده‌ ده‌کات

به‌شی سووریا- وه‌زیری به‌رگریی کانتۆنی عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: تورکیا ده‌یه‌وێت به‌و بیانوووه‌ که‌ هێزی کورد جلی خه‌ڵکی ئاسایی له‌ به‌ر ده‌که‌ن ده‌ستی کردوووه‌ به‌ کوشتوبڕ و ده‌یه‌وێت پاساو بۆ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان و کوشتوبڕی خه‌ڵکی ئاسایی بهێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هجه‌ت عه‌بدۆ وه‌زیری به‌رگریی کانتۆنی عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: حکوومه‌تی تورکیا ئیدعا ده‌کات هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا جلوبه‌رگی خه‌ڵکی سڤیل له‌ به‌ر ده‌که‌ن و به‌و پاساوه‌ هه‌وڵ ده‌دات دۆخه‌که‌ ئاماده‌ بکات بۆ کوشتنی خه‌ڵکی ئاسایی.

عه‌بدۆ ده‌شڵێت: تورکیا توانای پێشڤه‌چوونی سه‌ربازیی نییه‌ و ئه‌و داپه‌ڕه‌ی کردۆته‌ داره‌ده‌ست و هێرشی ئاسمانیی خۆی و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل به‌ مه‌شرووع ده‌نوێنێت. به‌ وته‌ی ناوبراو ئه‌مه‌ ستراتێژییێکی شه‌ڕه‌ و هه‌موو جیهان ده‌زانن تورکیا، خه‌ڵکی ئێمه‌ و ژن و منداڵی ئێمه‌ ده‌گرێت به‌ ئامانج. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ره‌چه‌کانیان تاقی کردۆته‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پێشڤه‌چوونێکی ئه‌وتۆ ده‌ست بخه‌ن، ئێستاش ئیدعا ده‌که‌ن هێزی سوپای دیموکراتیک جلوبه‌رگی خه‌ڵکی ئاسایی له‌ به‌ر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ ستراتیژییێکی شه‌ڕه‌ و ده‌یانه‌وێت پاساو بۆ مه‌شروعییه‌ت پێدانی تۆپبارانه‌کانیان بهێننه‌وه‌ و کوشتنی خه‌ڵکی ئاسایی بشارنه‌وه‌. هه‌مووان بزانن تورکیا خۆی بۆ تاوانێکی نوێ ئاماده‌ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11321

Your Comment

You are replying to: .
captcha